وەزارەتی پێشمەرگە: بەئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراق چەندین بنكەی داعش خاپور كران
  2021-06-07       359       

سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتی هاوپەیمان، چەندین بنكەی داعش خاپور كران‌و سێ ئۆتۆمبێل سوتێنراون.

 

ئاوێنە: سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "رۆژی 2021/6/6، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزێكی سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان ئەنجامدرا، لە گوندەكانی پەلكانە و قۆریچایی لە سنووری نێوان قەزای كفری و خورماتوو. لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ ئۆتۆمبێل سووتێنران و چەندین بنكەی تیرۆریستان خاپوور كران. ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە دوورخستنەوەو لەناوبردنی تیرۆریستانە لەو ناوچانە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×