کارەبای سلێمانی خاوەنی موەلیدە ئەهلییەکان ئاگادار دەکاتەوە
  2021-06-07       725       

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی خاوەنی موەلیدە ئەهلییەكان ئاگادار دەكاتەوە کە "بەهیچ شێوەک موشەغیلەکانیان په‌یوەندى بەكۆنترۆڵی كارەبای  سلێمانییه‌وه‌ نەکەن.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگادارییەكی ئاڕاستەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان كرد، لەئاگادارییەکەدا هاتووە "ئاگادارى خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانى ناو شارى سلێمانی دەکەینەوە، کە بەهیچ شێوەک موشەغیلەکانیان په‌یوەندى بە كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانییه‌وه‌ نەکەن بۆ وادەى کوژانەوە و هەڵبونەوەى كارەبا جگە لەکێشەى گەورەى کارەبا. بەهۆى ئەوەى لەم مانگەدا بڕیاردراوە، رۆژانە هەر کاتێک کارەباى نیشتمانى کوژایەوە، دەبێت ئەوان کار بەموەلیدەکانیان بکە، پێویستیشه‌ کارپێکەرى موەلیدەکانیان (مشغل مولیدە) بەردەوام لاى موەلیدەکان بن بۆ کارکردن، لەسەرى مانگ (دوو) کارپێکەرى موەلیدەیان بۆ هەژمار دەکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×