پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی بادینان: زیاتر لە 10 مانگە لە زینداندان‌و دۆخی تەندروستییان باش نییە
  2021-06-07       569       

پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی بادینان داوا دەکەن پەلەبكرێت لەپێداچونەوە بەدۆسیەی سزادراوانداو دەلێن "ماوەی زیاتر لە  10 مانگە لە زیندان هێڵدراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان باش نییە".

 

ئاوێنە: پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند، لە 20ی ئایارەوە داوای راستكردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچونەوەیان كردوە، بەڵام تا ئێستا كاری لەسەر نەكراوە.

راشیانگەیاند "بڕیاری دادگای هەولێر دادپەروەرانە نەبوە و هەر پێنج راگیراوەكە ماوەی زیاتر لە  10 مانگە لە زیندان هێڵدراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان خراپە، پارێزەرانیشیان نەیاتوانیوە سەردانیان بكەن".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، سزای شەش ساڵ زیندان بەسەر پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادیناندا ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتوەتەوە و بەنیشانەی بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەبڕین ناودەبرێت لەهەرێمی کوردستاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×