تەندروستی جیهانیی: دۆخی كۆرۆنا لەعێراق جێی نیگەرانییە
  2021-06-07       422       

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ئاماژە بەوە دەکات دۆخی كۆرۆنا لەعێراق هێشتا جێی نیگەرانییە.

 

ئاوێنە: سەرۆكی نێردەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ئەحمەد زوتین رایگەیاند "سەرەڕای دابەزینی ژمارەی توشبووان بەڵام تائێستاش دەركەوتنی گۆڕانكارییەكانی ڤایرۆسەكە و سوككردنی رێوشوێنەكان و لاوازی پێشوازی كردن لە ڤاكسینەكان دەبینین، هەروەها تائێستاش دڵنیانەبوونەوە، كە كۆرۆنای هیندی گەیشتووەتە عێراق".

راشیگەیاند "ئەگەر پابەندبوون بە رێوشوێنەكانەوە هەبووایە ئەوا بارودۆخی پەتاكە باشتر دەبوو لەوەی ئێستا هەیە و تائێستاش جێی نیگەرانییە، ژمارەی سەردانیكەرانی بازاڕ و مۆڵەكان زیادیان كردووە و پابەندبوون بە بەستی كەمامەوە كەمیكردووە، هەروەها گردبوونەوە دەكرێت و پابەندبوون بە رێوشوێنەكانەوە لاوازە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×