لە هەرێم حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو 574 توشبوی نوێش تۆماركران
  2021-06-07       379       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 574 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات حەوت توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 722 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 574 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 616 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 3 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×