ڤیدیۆ..دانپێدانانی چەند ژنێك لەدهۆك كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی پیاوانیان كردوە
  2021-06-07       1151       

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی كۆڕێكی گەنج و چوار ژنی راگەیاند كە ژنەكان چەند پیاوێكیان هەڵخەڵەتاندن و ڤیدیۆی نەشیاویان تۆماركردون و دواتر لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكاندا پارەیان لێوەرگرتون.

ئاوێنە: بەپێی ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو ژنانە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆكەوە بڵاوكراوەتەوە، پیاوانیان هەڵخەڵەتاندون و پاشان ڤیدیۆیان تۆماركردون و دواتر لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكاندا پارەیان لێوەرگرتون.

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، لە ڤیدیۆكەدا وتویەتی "ئەو چوار ژن و گەنجە خەڵکی یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆکن، رێككەوتون پیاوان ببەنە ماڵەوەو دواتر ڤیدیۆی خۆیان لەگەڵیاندا كردوەو پاشان بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە داوای پارەیان لێکردون."

وتوشیەتی: دەستبەسەركردنی ئەو گروپە لەسەر سکاڵای پیاوێک بوە لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دوای ئەوەی هەڕەشەیان لێکردوە كە ئەگەر بڕێك پارەیان پێنەدات ڤیدیۆكەی بڵاودەكەنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×