سەرحەد قادر: زۆرن ئەوانەی لاف بە ریفراندۆمەوە لێدەدەن بەڵام كەمن ئەوانەی باجەكەیان دا
  2021-06-07       1091       

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك لە ساڵڕۆی دیاریكردنی ریفراندۆمەكەی ساڵی 2017ی هەرێمی كوردستاندا، رایگەیاند، زۆرن ئەوانەی لاف بە ریفراندۆمەوە لێدەدەن بەڵام كەمن ئەوانەی باجەكەیان دا.

ئاوێنە: چوار ساڵ لەمەوبەرو لە رۆژی 7/6/2021دا لە كۆبونەوەیەكدا بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان، لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریاندا رۆژی 25ی 9ی ئەو ساڵە ریفراندۆم لە هەرێم و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوەبچێت.

عەمید سەرحەد قادر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە ساڵڕۆی دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆمدا لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لە ساڵڕۆژی دیاریكردنی ریفراندۆمدا، زۆرن ئەوانەی لاف و گەزافی پێوە لێ دەدەن، بەڵام کەمن ئەوانەی باجەکەیان دا."

عەمید سەرحەد قادر، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە یەكێكە لەوانەی باجی ریفراندۆمی داوە، لەگەڵ ئەو قسەیەیدا، دەقی فەرمانی دەستگیرکردنی خۆی لەسەر بەشداربونی لە ڕیفراندۆم بڵاوکردوەتەوە کە 13ی شوبات ساڵی 2020 لەدژی دەرچوە و باس لەوەکراوە، لەسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێویستە ناوبراو بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا دەستگیربکەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×