مەحمود سەنگاوی: ئەو ئۆتۆمبێلەی پێشمەرگەكانی تێدا شەهید بو، بە چەكی پەكەكە تێك نەشكێنراوە
  2021-06-08       2054       

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی رۆژی شەممەی رابردو لە ناوچەی مەتینا پێنج پێشمەرگەی تێدا شەهیدكران، لەلایەن پەكەكەوە تێك نەشكێنراوە چونكە پەكەكە چەكی وای نییە. دەشڵێت: توركیا وڵاتێكی داگیركەرەو هاتوە كوردستان داگیربكات.

ئاوێنە: مەحمود سەنگاوی، كە هاوكات یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە، لەبارەی هێرشەكانی توركیاو ئەو دۆخەی كە لەنێوان پارتی و پەكەكە دروست بوە، وتی"من بەڕاشكاوی قسە ئەكەم، توركیا وڵاتێكی داگیركەرەو هاتوە كوردستان داگیردەكات."

وتیشی"لێشتان ناشارمەوە ئەوەشی ئێستاكە ئەڵێن پەكەكە پێنج پێشمەرگەی شەهید كردوە، من ئەمڕۆ سەیری ئۆتۆمبێلەكەی پێشمەرگەم كرد كە كراوەتە ئامانج، پەكەكە هیچ چەكێكی نییە ئاوا لەو ئۆتۆمبێلە بكات، ئەو ئۆتۆمبێلە باجەرە، لەسەرەوە موشەك لێیداوە چۆتە ناوەوە، بەڵام ئێستا خەریكە دەبێتە بیانویەك بۆ ئێمەش كە شەڕی كورد بكەین. من لەگەڵ شەڕی كورد نیم."

ئەوەشی وت"بە پەكەكە خۆیشیانم وتوە، پەكەكە زۆر ناجسنن، پەكەكە زۆر جار خراپ لەگەڵ ئێمەشدا ئەكەن، خراپ لەگەڵ جوتیاریشدا دەكەن، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەمە ناكاتە ئەوەی ئێمە بچین كوڕی كورد بكوژین، ئەو پێشمەرگانەی پارتی كە شەهید بون، ئەوانە كوڕی ئەم میللەتەی ئێمەو كەسوكاری ئێمەن، ئەی ئەوانەی پەكەكە شەهید ئەبن كوڕی كێن؟ ئەوانەش هەر كوڕی ئێمەن."

ئەوەشی خستەڕو"ئێمە ئومێد ئەكەین شەڕی ناوخۆ رونەدات و ئەو روداوانەش رویاندانەوە قابیلی كۆنترۆڵكردنن و ئومێد دەیكەن جەنابی كاك مەسعودیش نەهێڵێت ئەو شەڕە روبدات، چونكە لەسەر سومعەی سیاسی ئەویش دەكەوێت."

هەروەها وتی"راستە پەكەكە هاتۆتە ئێرەو شەڕێكی هێناوەتە ئێرە، بەڵام پەكەكەش نەبێت ئەو شەڕە هەر ئەكرێت. پەكەكە لێرە بێت یان نا توركیا هەوڵی داگیركردنی ویلایەتی موسڵ دەداتەوە."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×