دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەڕێندرانەوە
  2021-06-08       228       
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق بڵاویكردەوە، دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووكانی هیندستانیان گەڕاندەوە بەغدادی پایتەخت.

ئاوێنە: جیهاد دیوان، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عێراق ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو دوایین كاروانی عێراقییه‌ گیرخواردووه‌كانی هیندستان گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ به‌غداد.

ڕوینشیكردەوە، دوایین كاروان‌ له‌ 139 هاوڵاتیی عێراقی پێكهاتبوون، بەگشتیش بە پێنج گه‌شتی ئاسمانی، هه‌زار و 600 عێراقی لە هیندستانەوە هێنراونه‌ته‌وه‌ وڵات.

بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، ئەو كەسانەی لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنرێنەوە، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ كەرەنتین دەكرێن.

لەماوەی ڕابردوودا و دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای هیندی، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیی عێراقی لەو وڵاتە گیریانخواردبوو، بۆ پاراستنیان، سەرجەمیان گەڕێنرانەوە عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×