2021-06-08   1198     
ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینەکانی لەحکومەتی هەرێمی کوردستا ئاماژە بەوە دەکات نمافی خۆیانە ئاینی زەردەشتی لەدەستوری هەرێمدا وەک ئاینەکانی تر بکرێنە فەرمی و بنوسرێتەوە، ئەو دەڵێت "بەهیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵمان نییه ئاینی ئیسلام ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانان له‌ده‌ستوری کوردستاندا".
ئاوێنە: ئاوات حسامەدین بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "لەدەستوری هەرێمدا بۆ نموونه باسی کۆتا هه‌یه و گۆڕینی ناسنامه هه‌یه و ژن هێنان و ماره‌کردن هه‌یه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی ئێمه‌ی تێدا نییه‌و یارمه‌تی ئێمه نادات بۆ ئه‌وه‌ی که کاره‌کانمان به‌ئاسانی بچێته‌سه‌ر بۆیه له‌کاتی گۆڕینی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان پێویسته هه‌موو ئاینه‌کانی تر نه‌ک زه‌رده‌شتی به‌ته‌نها ئه‌و داواکاریانه‌ی هه‌یانه بۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن و مافی خۆیان له ده‌ستوردا وه‌کو ئاینه‌کانی تر بنوسرێته‌وه چونکه ئێمه له‌م ماوه‌یه‌دا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌مان دروست بوو لای دادگا چه‌ند هاوبیرێکمان هاوسه‌رگیریان کرد هه‌تا دادوه‌ره‌که لێی توڕه بوو پێی ووتبوون ئێوه "مورته‌دن" و له‌ملتان بدرێت و ده‌ری کردوون پێشی وتووبوون ته‌نها ده‌توانن له‌سه‌ر قورئان ماره‌بکرێن و له‌سه‌ر شتی تر ناکرێت له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستوره‌که بگۆڕدرێت ئه‌و کێشانه بۆ ئێمه ڕووناداته‌وه."
راشیگەیاند "ده‌مانه‌وێت وه‌کو ئاینه‌کانی تر مافی خۆمانه ئه‌گه‌ر هاتوو بۆنموونه له دادگاکاندا یه‌که‌م هه‌تا ئێستا له ناسنامه‌کاندا موسلیم-موسڵمان نوسراوه هه‌روه‌ها مه‌عقول نییه من زه‌رده‌شتیم یان یه‌کێکی تر زه‌رده‌شتییه له‌سه‌ر دینی ئیسلام و به‌یاسای موسوڵمان ماره بکرێت و هه‌تا ئێستاش ناسنامه‌کانمان نه‌گۆڕاوه به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم پاساوی هه‌یه بۆئه‌وه ڕاسته ناتوانێت بیگۆڕێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ر به به‌غدادین و سه‌ر به ناوه‌ندین، یاسا ده‌بێت له ناوه‌نده‌وه بگۆڕدرێت ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمێکین نا‌توانیین، هه‌ندێک گۆڕانکاری هه‌یه که ده‌بێت فشار بخرێته‌سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ند ئه‌و یاسایانه بگۆڕدرێت."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوە وەک زەردەشتییەکان ژمارەتان زۆرە؟ ئاوات حسامەدین دەڵێت "به‌ڵێ ئێمه ژماره‌مان زۆره هه‌تائێستاش به‌ره‌وه زۆری ده‌ڕوات، چه‌ندین ڕێکخراوی زه‌رده‌شتی هه‌یه خۆشبه‌ختانه ڕێکخراوه‌کان یه‌کتریان گرتۆته‌وه، هه‌رکه‌سێک ده‌بێت به زه‌رده‌شتی ئێمه ناوی ده‌نوسین و فۆڕم و ناسنامه و مه‌له‌فی بۆ ده‌که‌ینه‌وه به‌نزیکه‌یی پانزه هه‌زار که‌س له‌لای ئێمه تۆمارکراوه بێجگه له ڕێکخراوه‌کانی تر به‌ڵام به‌پێی ڕاپرسیه‌ک که وابزانم ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه و NRT بوو کردیان، به‌پێی ئه‌م دوو ڕاپرسیه له 2017 نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌س بوونه‌ته زه‌رده‌شتی. ئێمە وا پێشبینی دەکەین 300 هه‌زار که‌س لە هەرێم بوونەتە زه‌رده‌شتی"
دەشڵێت "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵمان نییه ئاینی ئیسلام ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانان له‌ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستاندا، ئێستا ئێمه کێشه‌مان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگاکان و شه‌رعه‌که هه‌مووی به‌ده‌ست ئه‌وانه من خۆم یان ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی تر ڕازی نابن، ئێمه ڕێوڕه‌سمی ئاینی خۆمان هه‌یه نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر ئیسلام هه‌ر دینێکی تریش بێت ڕازی نابین ئێمه‌ش مافی خۆمانمان هه‌یه وه‌کو دینه‌کانی تر، من وه‌کو خۆم نوێنه‌ری زه‌رده‌شتیه‌کان ڕازی نابم بێجگه له شه‌رعی خۆم له دادگاکان هیچ شه‌رعێکی تر یاسا و ڕێسا بێت بۆ من."