دادگاییكردنی بەدەل بەرواری‌و ئومێد بەرۆشكی پێشدەخرێت
  2021-06-08       286       

ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی سزاداراوانی بادینان دەڵێت "پرۆسەی دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی پێشخراوە".

 

ئاووێنە: پارێزەر كارزان رەشید ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزاداراوانی بادینان رایگەیاند "دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بڕیاربو لە 17ی (ئاب/8)ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام توانراوە پرۆسەكە لە دادگای دوی تاوانەكانی هەولێر پێشبخرێت و 22ی (تەموز/7) بەڕێوەبچێت. مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەهەمان ماددەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانەكەی بادینان كە شەش ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێندرا دەستگیركراون".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×