تیمێكی هاوبەش لەچاودێری دارایی هەرێمی كوردستان‌و بەغدا پێکدەهێنرێت
  2021-06-08       281       

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیاندراوێکدا دەڵێت "تیمێكی هاوبەش لەچاودێری دارایی هەرێمی كوردستان‌و بەغدا پێکدەهێنرێت".

 

ئاوێنە:   لەراگەیاندراوەکەدا هاتوە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەبەیانی ئەمرۆ 8ی حوزەیرانی 2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، پێشوازی لە شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كرد. لەو كۆبوونەوەیەدا، بە پشت بەستن بە جێبەجێكردنی ماددەی 11ی دووەمی /ج لە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵ بە ژمارە 23ی ساڵی 2021 كۆبوونەوه،‌ كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا هەڵدەستن بە درووستكردنی تیمێكی هاوبەش لە چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان و بەغدا. ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی لە كاروبارەكانی تیمە هاوبەشەكە كرد كە دەیانەوێت وردبینی بۆ داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن. بەڵێنیدا وەزارەتی دارایی و ئابوری بە هەموو شێوەیەك هاوكار بێت بۆ سەرخستنی ڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا. لای خۆشیەوە، موئەید حوسێن عەلی سەرۆكی تیمی چاودێری دارایی بەغدا، سوپاسی وەزیری دارایی و ئابوری كرد و كە هەمیشە هاوكاری سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×