میدیاکانی نزیک لەپەکەکە ئاماژە بەوە دەکەن پارتی لەناوچەى بەردەنازی نزیک چیای هەڵگورد دەستیکردووە بە جموجوڵی سەربازی و دەیەوێت دەوروبەری هێزەکانی گەریلا گەمارۆ بدات و هێرش بکاتە سەریان.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە کە "بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەی بەردەنازی نزیک چیای هەڵگورد و قەزای حاجی ئۆمەران دەستیان بە جموجوڵی سەربازی کردووە. پەدەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر هێزەکانی گەریلاو دەیەوێت ناوچەکانی گەریلا لە نزیک چیای هەڵگوردو ناوچەى حاجی ئۆمەران گەمارۆ بدات".
ئاأانسەکە دەشلێت "پەدەکە لە نیوەڕۆی دوێنێوە دەستیکردووە بە جموجوڵی سەربازی لە ناوچەى بەردەنازو لە دەمەو ئێوارەدا ئەو جموجوڵە سەربازییەى زیاتر کردبو".