2021-06-08   385     
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
دوای تێپه‌ڕ بونی ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌دای حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا به‌شه‌فافی و بێلایه‌نانه بوه. راشیگه‌یاندووه، "گه‌له‌كه‌مان ئازاری زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و بازرگانه دروشمباز و بێویژدانه‌كانه‌وه".
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قورسایی گه‌وره بۆ حكومه‌تی ئێستا به‌میراتی له‌حكومه‌ته‌كانی پێشوه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیویانه له‌سه‌ر ڕێگای چاكسازیی هه‌نگاوی گرنگ بنێن و وڵات له ڕوی دارایی و ئابورییه‌وه ڕزگار بكه‌ن و هه‌وڵی زۆربده‌ن به‌پلان و ستراتیژ وڵات بخه‌نه سه‌ر رێگای راست.
وتیشی، " دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆڵی شارستانیه‌تی خۆی له‌جیهاندا بگێڕێت، ئه‌وه عێراقی شارستانی و نوسین و یاسا و زانسته".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌دای حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا، به شه‌فافی و بێلایه‌نانه بوه كه له‌مانگی 5ی 2020 تاوه‌كو مانگی 5ی 2021 ئه‌نجامیداون و ئه‌وانه‌شی له‌بواری جێبه‌جێكردندان، "گه‌له‌كه‌مان ئازاری زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و بازرگانه دروشمباز و بێویژدانه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ به شه‌فافییه‌ت چیمان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وه‌ی هێشتا به ئه‌نجاممان نه‌داوه و له‌ڕێگایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ین، ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی عێراقیه‌كان كه شایسته‌ی باشترینن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، "ئێمه ڕێچكه‌یه‌كی چاكسازیی و گۆڕانكاریمان دامه‌زراند و ده‌ستمان به به‌ره‌وپێشبردنی وڵات كرد به‌ئاراسته‌ی بنیادنانی داهاتویه‌كی گه‌ش و ئومێدبه‌خش كه هیواكانی گه‌نجانی تێدا جێگابكه‌ینه‌وه".
مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی وت، "سه‌ركه‌وتوبوین له دورخستنه‌وه‌ی تارمایی جه‌نگ له عێراق، به سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ناوخۆیی و په‌یوه‌ندی كاریگه‌ر و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مو دراوسێكانمان و وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا تێپه‌ڕین و هه‌نگاومان نا".
راشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌مو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی حكومه‌ت، "هێشتا له‌و بڕوایه‌داین كه له چه‌ندین دۆسیه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاومان ده‌ستهێناوه، گوێ له‌و ده‌نگانه‌ش ناگرین كه مه‌به‌ستیانه حكومه‌ت و كاره‌كانی لاواز بكه‌ن".