به‌هۆی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ چوار كه‌س له‌كه‌ركوك‌و هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا
  2021-06-08       160       

له‌دو ڕوداوی‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا له‌شاری‌ كه‌ركوك‌و هه‌ولێر چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاوێنه‌: نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێک لەگوندی جدیدە-ی سەر بەناوچەی مەکتەب خالید لەپارێزگای کەرکوک کەوتەوە، کە بەهۆیەوە سێ کەس بەناوەکانی؛ عەدنان عەبد ئەحمەد (5 ساڵ)، ئینتیسار کەریم شەهاب (30 ساڵ)و ئیبتیهال ئەحمەد مەتەر (22 ساڵ) گیانیان لەدەستدا. 
 
وتیشی‌، ئاگرەکە لەنزیک ئەو ماڵێک کەوتووەتەوە، دواتر گەیشتووەتە ئەو ماڵەو بەهۆیەوە ئەو سێ کەسە گیانیان لەدەستداوە.

هه‌ر ئه‌مڕۆ لەهەولێر تەنکەرێک لەکاتی گواستنەوەی گاز بۆ تەنکەرێکی دیکە بەهۆی ئەو پریشکەی لەموەلیدەی نێوان دوو تەنکەرەکە دروستبو، گڕی‌ گرت‌و کەسێک بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
 
کەسەکە ناوی دلێر حەمەدئەمینەو تەمەنی 21 ساڵە، هەروەها دانیشتووی هەریرە.
 
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×