"تەرمی ئارتین"ی تەمەن ١٥ مانگ، پەڵەیەکی ڕەشە بەتەوێڵی دونیای دیموکراسی و مافی مرۆڤی دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە
  2021-06-08       1452       
پاش ئه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی نوێدا و له‌ قه‌راغ ئاوی دورگه‌ی كارمۆی نه‌رویج تەرمی مناڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ مانگ دۆزرایه‌وه‌ و دوای چه‌ند مانگ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون و پشكنینی دی ئێن ئه‌ی، دۆێنێ ٧/٦/٢٠٢١ پۆلیسی نه‌رویجی ڕایگه‌یاند كه‌ پاشماوه‌ی ته‌رمی ئه‌و مناڵه‌ هی (ئارتین) ئێران نه‌ژاده‌.  ئه‌و مناڵه‌ له‌  ٢٧مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠  دا لەنێو باوەشی خێزانیدا لە ئاوی مارشی نیوان بەریتانیا وفەرەنسا لەگەل دایك وباوك وخۆش وبرایەکیدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت.

 دۆزینەوەی تەرمی منالێکی ١٥ مانگ  لەکەنار دورگەی ئاوی نەرویج تراژیدیایەکی هێجگار  ناخ هەژێن و ویژدان ڕاچەڵەکێنە ، دەرکەوتنی نیوە لاشەی  لەتوپەتبووی دەم ماسیە برسیەکانی مناڵێکی پانزە مانگە، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ  حکومەت و دەسەلاتدارانێکی ئەوروپایی کەئیدعای دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن، دەسەلاتدارانێك کە بەخۆیان و سیاستەکانیان وە بەڕاوەستانیان لەپاڵ ئەمریکاو جەنگ و میلیتاریزمدا رۆژهەلاتی ناوەڕاستیان کردۆتە مەیدانی جەنگ و کاولکاری و ملیۆنەها ئینسانیان گیرۆدەی ئاوارەیی و مالوێرانی ودەربەدەری کردووە ودواتریش لەژێر سایەی سیاسەتی دژی پەنابەریاندا، خەڵکی هەڵهاتووی ئەم ناوچانەیان سپاردووە بە موجازەفە و بڕیاری قاچاخچیان و پۆلیسەکانی سەرسنور، بە دڵنیاییەوە دەرەنجامەکەی جگە لەبینینی وێنەکانی کارەسات، شتێکیتری لێچاوەڕوان ناکرێ. دۆخێکی ئاواش  پیویستی بە وەلامێکی ریشەیی و ڕێنیشاندەر هەیە لەپێناو بنیادنانی کۆمەڵگایەك کە مرۆڤ ناچار نەبێت خۆیان  و مناڵەکانیان لە دەریادا نقومکەن، پێویستە ریکخراوە مروڤ دۆستەکانو بەرەی ئازدیخوازو مرۆڤ دۆستی دنیا بە وەڵام بێت و سنورێك بۆ ووڵاتانی ئەوروپایی دابنێن و ئەم کارەساتانە ڕابگیرێت، لێرەشەوە خۆمان بە هاوخەمی خێزان و کەسوکاری( ئارتین) دەزانین.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٨/٦/٢٠٢١
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×