وەزیری تەندروستی هەرێم: چەند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی نه‌خۆشی کەڕووی رەش ھەبوە
  2021-06-09       337       

وەزیری تەندروستی هەرێم، سامان بەرزنجی دەڵێت "چەند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی نه‌خۆشی کەڕووی رەش ھەبووە، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوه‌".

 

ئاوێنە: سامان به‌رزنجی رایگەیاند تاقیگەکانی ھەرێمی کوردستان توانای دەستنیشانکردنی نەخۆشی كەڕووی ڕەشییان  ھەیەو بەدواداچوون و پشکنین بۆ ھەموو گومانلێکراوه‌كان دەکرێت، ئەو وتی "ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی نییه‌، چونكه‌  نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ نییه‌ و له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی دیكه‌ ناگوازرێته‌وه‌".
وتیشی "هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ كاریگه‌رییه‌ لابه‌لاكانی په‌تای كۆرۆناوه‌ نییه‌".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×