بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 10 کوژراوی لێکەوتەوە
  2021-06-09       458       
شەوی ڕابردوو لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەنگی تەقینەوە بیسترا و سوریاش ئاماژە بە سیستمی بەرگریی ئاسمانییان وەڵامی هێرشێکی ئیسرائیلی داوەتەوە.

ئاوێنە: ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکە بۆ 10 کەس بەرزبوونەتەوە و حەوت لەوانە لە ڕەگەزمانەی جیاوازن و سوری نین.

هێرشەکە ئەو شوێنانەی کردووەتە ئامانج کە کەلوپەل و پێداویستییەکانی حزبوڵای تێدابووە و بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چاوەڕێدەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بەرزببنەوە بەهۆی سەختی برینی بەشێک لە بریندارەکان.

شەوی ڕابردوو سێشەممە، ئیسرائیل دوای نزیکەی مانگێک لە ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆردومانی چەند پێگەیەکی سورییکرد، کە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و بنکەی بەرگریی ئاسمانیی موشەکەکان کەوتنەخوارەوە.

هەروەها لە هەریەکە لە پارێزگاکانی حەمما و لازیقییە دەنگی تەقینەوە بیستراوە، ڕوانگەی سوری ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەو هێرشانە زیانی ماددی و گیانیی لێکەوتووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×