چوارقوڕنە: سێ کەس لەسەر دزیکردن لەمزگەوت دەستگیرکران
  2021-06-09       173       

ئاسایشی راپەرین رایگەیاند لەچوارقوڕنە سێ کەس لەسەر دزیکردن لە مزگەوت دەستگیرکران.


ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین رایگەیاند "دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداركراینەوە كه‌ شه‌وى ڕابردوو له‌ ناو شارۆچكه‌ى چوارقوڕنه‌ پێنج كه‌س پارەی ناو سندوقى خێرى مزگه‌وتى شافعییان بردووە، هاوكات وایه‌ر و كه‌لوپه‌لى كاره‌بایى مزگه‌وتى سه‌ڵاحه‌دینیشیان لێكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد. به‌سوودوه‌رگرتن له‌ كامێره‌كانى چاودێرى، تواندرا سێ تۆمەتبار لە کۆی پێنج تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەین، ئێستا دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی دیکە".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×