بڕی نەوتی باركراوی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهان بۆ مانگی رابردو ئاشكرادەكرێت
  2021-06-09       745       

رێكخراوی رونبین بۆ شەفافییەت لە پڕۆسەكانی نەوتدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، زانیاری لەسەر بەشێكی زۆری نەوتی خاوی باركراوای هەرێمی لە بەندەری جەیهانی توركیا لە مانگی رابردودا بڵاوكردەوە.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێكی ئەو رێكخراوە لە مانگی رابردودا بڕی نەوتی باركراوی هەرێمی كوردستان كە تەنها لە 20 كەشتی قەبارە جیادا بۆ حەوت وڵاتی جیا رۆشتوە، 11 ملیۆن و 399 هەزارو 942 بەرمیل بوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە زۆرترین نەوتی باركراوی هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوداو لە بەندەری جەیهانی توركییەوە بۆ ئیتاڵیا رۆیشتوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×