هەڵەبجە: گه‌نجێك به‌چه‌قۆ كوژرا
  2021-06-10       310       

له‌ گه‌ره‌كێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە گه‌نجێك به‌چه‌قۆ كوژرا.

 

ئاوێنە: وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، مقدەم بەرزان عوسمان رایگەیاند "ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌ممه‌، لە گەڕەکی شارەوانی، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی "م. ک. ک" پیشەی کاسب دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە، بەچەقۆ لەلایەن کەسێکی تر بەناوی"ڕ.ع. ت" تەمەن ٢٨ ساڵ پیشە پێشمەرگە کوژرا. هۆکاری ڕووداوەکە دروستبوونی دەمەقاڵێ بووە لە نێوان ئەو گەنجە و تۆمەتبارەکەو، له‌ ئێستاشدا، تومەتبارەکە بەپێی مادەی یاسای ٤٠٥ بەندکراوەو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پولیسی شەهید سەرکار ڕێکخراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×