لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا، لەدارەتووی نزیك هەولێر، ئۆتۆمبێلێك دوولەت بوو، چوار كەسیش بریندار بوون.
ئاوێنە: وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، فازڵ حاجی رایگەیاند "كاتژمێر30و9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی جووتسایدی دارەتوو، هیۆندایەكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی بە كیایەكی بارهەڵگری بچووكدا دا كیاكەی كرد بە دوو لەتەوە، لە دواییشدا خۆی كێشا بە مینی پاسێك و ئەویشی لەشەقام فڕێدایە دەرەوە، ئینجا خۆی لەشەقام دەرچوو و بەسەر گردۆڵكەیەك كەوت، كە لە لێوارێ ڕێگاكە بوو و دواتر وەستایەوە. لەو رووداوەدا چوار كەس بە سەختی بریندار بوون، زیانی دارایی بەر هەرسێ ئۆتۆمبێل كەوت وخێرایی ڕێگاپێدراو لەسەر ئەم جوتسایدە بەهۆی ئەوەی كەناوچەی دانیشتوانە، بە 60كم لە كاتژمێرێك دیاری كراوە، بەڵام خێرایی هیۆندا تایبەتەكە، بە سەرووی 120 كم دەخەمڵێنرێت".