تورکیا بەچڕی ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆکی بۆردومان کرد
  2021-06-10       406       

نیوەشەوی رابردو تاوەکو بەرەبەیان سوپای تورکیا ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆکی بۆردوومان کردو ئاگر لەدارو درەختەکانی ئەو ناوچانە بەربون.

 

ئاوێنە: تورکیا بەچڕی ناوجەیەکەی فراوانی پارێزگای دهۆکی بۆردوومان کرد کە گوندەکانی "بنێ زنارێ، هەفشێ کۆرێ، گەلیێ زوبەیری، پشتا چەلکێی کریستیانا لە نزیک دێرێ، ئاقاری گوندی کێستە و هرورێ، ملا سۆرێ و ناڤدارکا"ی گرتەوە.

 

بۆردومانەکە بەدریژایی شەو بەردەوام بوەو هەلیکۆپتەرو فڕۆکەی F16ی تیادا بەکارهاتووە.


ئەمە لەکاتێکدایە کە ناوەیەکی زۆرە گرژی‌و ئاڵۆزی لەو ناوچانەدا لەنێوان پەکەکەو سوپاسی تورکیا لەلایەک‌و لەنێوان پەکەکەو پارتی لەلایەکی ترەوە بەردەوامە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×