پارتی نوێنەری پەیەدەو خۆبەڕێوبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریای لەهەولێر دەستگیر کرد
  2021-06-10       1153       
میدیاکانی نزیک لەپەکەکە دەڵێن "هێزەکانی پارتی سێ نوێنەری پەیەدەو خۆبەڕێوبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریایان لەفڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیر کردوە".


ئاوێنە: ماڵپەڕی ڕۆژنیوز لەزاری نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتیکی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ڕایگەیاند "ئەمڕۆ مستەفا عوسمان، نوێنەری پێوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێرو مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی چووبوون بۆ فڕۆکە خانەی هەولێر بە مەبەستی پێشوازی کردن لەمیوانێکیان، لەفڕۆکەخانە لە لایەن هێزەکانی پارتییەوە دەستگیر کراون".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×