بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار دادەبەزێنێت
  2021-06-10       1092       

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند کە رێژەی فرۆشتن و خستنەبازاری دۆلار زیاتر دەکات وەک هەنگاوێک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار.

 

ئاوێنە: بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ هەفتانە 300 هەزار دۆلاریان پێدەفرۆشرێت، کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی گەورە لە کڵاسی A هەفتانە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاریان پێ دەفرۆشرێت، کڵاسی Bی 750 هەزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت و کڵاسی Cی 70 هەزار دۆلاری پێدەفرۆشرێت بە شێوەی هەفتانە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی هاتنە ناوەوەی برێکی زۆری دۆلار بۆ نێو بازاڕ و بانکەکان و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر دابەزاندنی بەهاکەی. رۆژی یەکشەممە 13ی حوزەیران ئەو بانک و کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت دۆلاریان پێبفرۆشین بێن و رێککەوتن واژوو بکەن".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×