بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم: داهاتی گومرگ 20% زیادیكردوە
  2021-06-10       388       

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەڵێت "داهاتی گومرگ 20% زیادیكردوەو داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەگەڕێنرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی‌و ئەوەی دەوترێت بێ بەڵگەیە".

 

ئاوێنە: ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بەمیدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندوە داهاتی گومرگەكان 20% زیادیكردوە، ئەو وتی "كاروباری گومرگەكان لەڕێی ئەلیكترۆنییەوەو بەڕێوەدەچێت و دوورە لەدەستكاری كارمەندان و هەموو دەروازەكانی هەرێم بەو سیستمە دەكرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت. لەکاتی سەردانی وەفدی چاودێری دارایی عیراقیش هەموو زانیاریی و داتاكانمان پێدان و ئەمڕۆش لەڕێی 6 تیمەوە سەردانی سەرجەم خاڵە سنورییە نێودەوڵەتییەكان و فڕۆكەخانەكان دەكەن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×