هەپەگە كوژرانی 10 سەربازی توركیای راگەیاند
  2021-06-10       328       

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چەند چالاکییەكی گەریلادا دژ بە هێزەكانی سوپای توركیا لە چوار ناوچەی باكورو باشوری كوردستان 10 سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، بەیاننامەیەكی سەبارەت بە نوێترین چالاكییەكانی گەریلا لە ناوچە جیاجیاكانی باكور و باشوری كوردستان دژبە سوپای توركیا، بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە، لە ناوچەكانی ئاڤاشین و زاپ لە باشوری کوردستان و ناوچەكانی گەڤەر و چەلێ لە باکوری کوردستان، لە ئەنجامی چەند چالاکییەكی گەریلادا لە دو رۆژی رابردودا 10 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×