ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 528 توشبو، 10 گیان لەدەستدان
  2021-06-10       472       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 528 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 10 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 184 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 528 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 594 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 2 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×