قەرەیلان: ئەردۆغان وەفدێکی ناردو وتیان ئێوە لەباکوری کوردستان ئاگربەست رابگەیەنن‌و بڕۆن شەڕ لەگەڵ پارتی بکەن حەقمان نییە
  2021-06-10       3071       

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە لەبەرنامەیەكی تایبەتی ستێرك تی ڤی رایگەیاند  "ئەردۆغان ماوەیەک لەمەوبەر وەفدێکی نارد بۆ لامان‌و وتیان ئێوە لەباکوری کوردستان ئاگربەست رابگەیەنن‌و بڕۆن شەڕ لەگەڵ پارتی بکەن حەقمان نییە".

 

ئاوێنە: قەرەیلان سەبارەت بەروداوەکەی 5 حوزەیرانی مەتینا کە پێشمەرگە شەهید بون، رایگەیاند گەریلا هێرشی نەكردوەتە سەر پێشمەرگە، ئەو وتی "لەسەرەتای ئەمساڵەوە شەڕێکی قورس لەسەر ئێمە هەیە لەزاب‌و مەتیناو ئاڤا شین، ئەشكەنجە لەسەر رێبەر ئاپۆ هەیە، هەموو رۆژێك هاوڵاتیان لەباكوری كوردستان دەستگیر دەكرێن، ئەوە سێ ساڵە دەوڵەتی تورک دەیەوێ قۆناغ بەقۆناغ کوردستان داگیر بكات، ماوەی چەند مانگێکە هێرشی بەردەوام لەسەر ئێمە هەیەو سی فڕۆكەی چاودێری شەوو رۆژ بە بەردەوامی بەسەرمانەوەیە، لەم ئانوساتەدا كە هێرشێكی وا فراوان لەدژی ئێمە هەیە بە چ عەقڵێكەوە ئێمە بەرەیەكی شەڕی تر بەرووی خۆماندا دەكەینەوە؟ هەر کەسێک عەقڵی هەبێت، دەزانێت لە شەڕی مان و نەماندا، كەس بەرەی دووەمی شەڕ بۆ خۆی ناکاتەوە".

وتیشی "گەریلا هێرشی نەكردوەتە سەر پێشمەرگە، ئەوەی هەیە پیلانێكە دەیانەوێ‌ گەریلا‌و پێشمەرگە بدەن بەیەكدا‌و شەڕی كوردو كورد رووبدات كە ئێمە بەخۆكوژی‌و تیاچونی خۆمانی دەزانین‌و فەرمانی وامان نەداوە، ئەمە نەلەبەرژەوەندی رێکخستنی ئێمەیەو نە لەبەرژەوەندی گەلی كوردە".

قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد کە 25 ساڵە پێشمەرگە نەهاتوەتە مەتینا ئێستا دێن ئەڵێن ئەمە کارێکی یاساییەو ئەركی خۆی جێبەجی دەكات، بەلام بۆ لەم کاتەدا کە 5 كیلۆمەتر لەولاوە شەڕو ئاگرو دوكەڵ هەیە، ئەو وتی "باشە ئەگەر كێشەیەك هەیە بۆ گفتوگۆ نەكەین؟ بۆ بەسەربازی چارەسەری بکەین؟ بۆ كورد گفتوگۆ نەكات‌و بەخێڵ ناومان ببەن‌و بماندەن بەیەکداو بڵێن خۆیان بۆ بەڕێوەنابرێت؟".

قەرەیلان جەغتی لەوە کرد کە هەموی ژیانی لەپێناوی کوردو کوردستان بەخت کردوەو هیچ شتێک هێندەی ئازادی کورد بەلایەوە گرنگ نییە، ئەو وتی "ماوەیەک لەمەوبەر لەڕێگەی هەندێ‌ دۆستەوە ئەردۆغان شاندێكی نارد بۆ لامان‌و وتویان ئێوە لەباكوری كوردستان ئاگربەست لەگەڵ ئێمە رابگەیەنن، ئیتر لەپارچەكانی تر چی دەكەن بیكەن ئێمە حەقمان نییە، ئەمە مانای چییە؟ واتە ئاگربەست لەبەرامبەر ئێمە رابگەیەنن ئیتر ناكۆكیتان هەیە لەگەڵ پارتی بڕۆن شەڕ بكەن‌و ئێمە حەقمان نییە، لەبەرئەوە داوام كرد روبەرو مەسعود بارزانی ببینم‌و ئاگادار بێت کە دەولەتی تورک دەیانەوێ كورد بدەن بەیەكداو بزانین ئێمە دوژمنێكی وامان هەیە".

 

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×