ئەمریكا لەبارەی هێرشكردنە سەر كەمپی مەخمور هۆشداری دەداتە توركیا
  2021-06-10       652       

نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، بە بەرپرسانی توركیای وتوە، هەر هێرشێك هاوڵاتیانی مەدەنی لە كەمپی پەنابەرانی مەخمور بكاتە ئامانج، پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافەكانی مرۆڤە.

ئاوێنە: رۆژی 5ی ئەم مانگە، توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی كردە سەر كەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور.

بەپێی لاپەڕەی رەسمی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە فەیسبوك، لیندا تۆماس گرینفێڵد، نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان، وتویەتی"دوێنێ بەڕونی بە بەرپرسە تورکەکانم وت کە ھەر ھێرشێک ھاوڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور پێشێلکرنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافەکانی مرۆڤە."

لیندا وتوشیەتی"من زۆر نیگەرانم لەو توندوتیژیانەی کە لە نزیک کەمپەکە ڕویاندا. داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم کە ڕێز لە مافەکانی پەنابەران بگرن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×