خاوەن خانویەک لەلایەن کرێکارەکانییەوە کوژرا
  2021-06-11       1182       

فەرمانگەی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، سەعات 3:30 خولەکی ئەمشەو هەینی لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی خاوەن خانویەک کە سەرقاڵی دروستکردنی خانوەکەی بوە، لەلایەن کرێکارەکانییەوە بەچەکوش کوژراوە و دواتریش ئۆتۆمبێلەکەیان بردوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، فەرمانگەی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بۆ  ئێن ئاڕتی باسی لەوە کردوە، شەوی رابردو کەسێک بەناوی (ع. ح. س.) لەکاتێکدا کە سەرقاڵی دروستکردنی خانوەکەی بوە لەلایەن کرێکارەکانییەوە کە تا ئێستا نازانرێت ژمارەیان چەندە بە چەکوش کوژراوە.

بەوتەی ئامۆزایەکیشی دواتر ئۆتۆمبێلەکەی کە لەجۆری (توێتا لاندکرۆزەر)ە براوە.

ئامۆزای کوژراوەکە باسی لەوەشکردوە"ئامۆزاکەیان کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوە"و بەبڕوای ئەوانیش هۆکاری کوشتنی ئامۆزاکەیان بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە کە "جێگەی بۆکس و خاکەناز و بەرکەوتنی بەهێز" بە تەرمەکەوەیە، وتیشی: ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەری مۆدیل نوێی پێبوە و کرێکارەکان ئۆتۆمبێلەکەشیان بردوە و هەڵاتون.

پەیامنێری ئێن ئاڕتی ئەوەی خستەڕو، كرێکارەکان بە رەگەز عەرەبن و کارییان بۆ ئەوە کەسە کردوە لەگەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×