(وێنە) دەست بەسەر چوار موشەكدا گیرا كە ئامادەكرابون بۆ هێرشكردنە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد
  2021-06-11       485       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر چوار موشەك و چوار سەركۆی هەڵدانی موشەكدا گرتوە، كە ئامادەكرابون بۆ هێرشكردنە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری ورد، مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵ لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە دەستبگرن بەسەر چوار موشەكی جۆری كاتیۆشاو چوار سەكۆی هەڵدانی موشەكدا كە لەنێو باخێكی ناوچەی زەنبوری سەر بە پارێزگای دیالە لە نزیك پارێزگای سەڵاحەدین شاردرابونەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، موشەكەكان ئامادەكرابون بۆ كردنە ئامانجی بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×