هاوپه‌یمانان: له‌م مانگه‌دا 13 ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجامدراوه‌
  2021-06-11       378       
وه‌ین مه‌رۆتۆ
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاماری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌مانگی حوزه‌یران ئاشكرا كرد، كه‌ 13 ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجامدراوه‌.

ئاوێنه‌: وه‌ین مه‌رۆتۆ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، "هاوبه‌شه‌كانمان 13 ئۆپه‌راسیۆنیان له‌دژی داعش ئه‌نجامداوه‌، كه‌ رێگریكردووه‌ له‌سێ سه‌ركرده‌ی داعش له‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌دژی هاوڵاتیان له‌عێراق‌و سوریا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش تا ئێستا له‌كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌و له‌عێراق و سوریا شه‌ڕی پاشماوه‌كانی داعش ده‌كات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×