کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەواڵی دورخستنەوەی 135 کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەهۆی ئەوەی پلەی سەربازییان هەیە، ڕەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، تەنھا پێنج کاندیدی سەربازی دورخراونەتەوە.
ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکاندا ھاتوە، ڕۆژی ھەینی ئەنجومەنی کۆمیسیۆن کۆبوەتەوە و بڕیاری دورخستنەوەی پێنج کاندیدی ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی دەرکردوە بەھۆی ئەوەی کە پلەی سەربازییان ھەیە و لە وەزارەتی بەرگری خزمەت دەکەن.
ھەفتەی ڕابردو، وا بڵاوكرایەوە كە بەھۆی ئەوەی پلەی سەربازییان ھەیە، کۆمسیۆن 135 کاندیدی ھەڵبژاردنەکانی دورخستوەتەوە.
پێنج کاندیدە دورخراوەکە بریتین لە:
أحمد جواد كاظم محمد المعموري
حافظ حسن علي عيدان الدليمي
عبدالإله رشيد عواد خليفة الجنابي
محمد صالح خلف حسين الجبوري
مروان ماجد زغير عطب العبودي