سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان: گرنگە حكومەت هۆكارەكانی گرانبونی بەنزین رونبكاتەوە
  2021-06-12       357       

جێگری سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دەبێت چارەسەری خێرا بۆ بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بدۆزرێتەوەو بە گرنگیشی دەزانێت كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بكەن بۆ خستنەڕوی هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین.

ئاوێنە: گولیزار رەشید سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانی سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پێویستە رێکارەکانی ھاتنی بەنزین ئاسان بکرێن، ئاسانکاری بۆ سەرجەم بازرگانان بکرێت، ناکرێت بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ببێتە بارگرانی لەسەر خەڵک، گرفتێکی گەورەیە دەبێت چارەسەری خێرای بۆ بدۆزرێتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمە کە لەپەرلەمان یاسامان دەرکرد بۆ ئەوە نەبو رێکارەکان ببنە ھۆکاری گرانبونی نرخی بەنزین و کاتی خۆشی ئەو مەرجەمان دانا."

هەروەها وتوشیەتی"گرنگە کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بکەین و ھۆکارەکانی ئەو گرانبونە دیاری بکرێن و رێکاری خێرا بۆ چارەسەر بدۆزرێتەوە." 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×