ئاسایشی سلێمانی
رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكوژی ئەو هاوڵاتیەی گەڕەكی
رزگاری شاری سلێمانیان دەستگیركردوە كە بە ئۆتۆمبێلی كوژراوەكەوە هەڵاتبو بۆ
تكریت.
ئاوێنە:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا
وتی"دوای ئەوەى دوێنێ 11/6/2021 لەشارى
سلێمانى هاوڵاتیەک بەناوى (عوسمان حمەسەعید)
لەگەڕەکی رزگارى شارى سلێمانى کوژراو ئۆتۆمۆبیلەکەى لە جۆرى تۆیۆتۆ لاندکرۆزەر ستێشن دزراو تاوانبارى تاوانەکە
هەڵات و ئۆتۆمۆبیلەکەى بەرەو خواروى عێراق بردبو، دەستبەجێ هێزەکانمان بەفەرمانى
دادوەرو بەپێی ماددەى (406) لەیاسای سزادانى عێراقى و بەسەرپەرشتى دەزگاى ئاسایشى
هەرێمى کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانى
(بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى کەرکوک، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، ژورى ئۆپراسیۆنە
هاوبەشەکانى بەغدا، فەرماندەیی پۆلیسى پارێزگاى سەڵاحەدین)، توانیمان ناسنامە و شوێنى دانیشتنى کەسى تاوانبار بەناوى (س. ح. ح. ت.) لەدایکبوى ساڵى
1998 تکریت، دەست نیشان بکەین و تاوانبار دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمۆبێلە
دزراوەکەدا."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"تاوانبار ماوەى چەند مانگێکە، هاتۆتە شاری سلێمانى و نیشتەجێبوە، بەردەوام
کارى بۆ کوژراوەکە کردوه، دواى ئەنجامدانى تاوانەکەى بە ئۆتۆمۆبێلەکەیەوە هەڵدێت بۆ
شارى تکریت."
ئاسایشی سلێمانی
وتوشیەتی"لە ئۆپراسیۆنێکى هاوبەشدا لەسەر زانیارییەکانى ئاسایشى پريزگاى سلێمانى
و لەلایەن تیمیکى هاوبەشەوە توانرا کەسى داواکراو لەماوەى کەمتر لە 24 سەعاتدا دەستگیربکرێت."
ئەوەشی
وتوە"بەفەرمانى دادوەر ڕاگیراوەو دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا گیراوەو لێکۆڵینەوە
لە کەیسەکەى بەردەوامە."