میدیای پەكەكە: پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا لە هەولێر دەستگیر کرا
  2021-06-12       496       

میدیاكانی پەكەكە دەڵێن: شەوی رابردو پەرلەمانتارێكی پارتی چەپی ئەڵمانیا لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیركراوە كە ئەندامی "گروپی ئاشتی"یە.

ئاوێنە: میدیاكانی پەكەكە، ئەمڕۆ شەممە، بڵاویان كردەوە، هاکان تاش، پەرلەمنتاری پارتی چەپی ئەڵمانی ا ‘Die Linke’، شەوی ڕابردو لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕو، ئەو پەرلەمانتارە ئەندامی گروپی ‘ئاشتییە’، کە "بە ئامانجی هەوڵدان بۆ بەرگرتن بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بڕیاربو سەردانی لایەنەکانی باشوری کوردستان و حکومەت و پەرلەمان بکات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×