وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، بڕیاریانداوە تەنها 60 هەزار كەس بەشداری رێوڕەسمی ئەمساڵی حەج بكەن و حەجی ئەمساڵیش تەنها بۆ دانیشتوانی نێوخۆی وڵاتەكەیە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشداوە بەهۆی بەردەوامی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە جیهانداو دەركەوتنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكە، دەبێت ئەو دانیشتوانەی ناو سعودیە كە بەشداری رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ دەكەن، نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت.
هەروەها بەشداران دەبێت تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 65 ساڵاندا بێت و ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت.