فڕۆكەخانەی هەولێر هەواڵی دەستگیركردنی پەرلەمانتارێكی ئەڵمانیا رەتدەكاتەوە
  2021-06-12       1023       

دوای ئەوەی میدیاكانی پەكەكە لە هەواڵێكدا باسیان لەوە كردبو پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵەکە کە ئەمڕۆ لە ژمارەیەک میدیای پەکەکەدا بڵاوکراوەتەوە، "شەوی رابردو هاکان تاش، پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە."

بەڵام ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە روداوی وت"ئەو هەواڵە دورە لە راستییەوە و هیچ کەسێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرنەکراوە."

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، لە دو رۆژی رابردودا گەشتی فڕۆکەخانەی ئەڵمانیایان بۆ هەولێر نەبوە.

هاکان تاش پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیایە لەسەر لیستی پارتی چەپ؛ ناوبراو بە رەچەڵەک خەڵکی ئەرزینجانی باکوری کوردستانە و لە تەمەنی 14 ساڵییەوە لە ئەڵمانیا دەژیت.

بەپێی میدیاكانی پەکەکە ئەو پەرلەمانتارە ئەندامی گروپێکە بەناوی گروپی "ئاشتی" و مەبەستی بوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەپێناو کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا و هێورکردنەوەی دۆخی نێوان پەکەکە و هێزی پێشمەرگە.


زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×