2021-06-12   401     
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند "لە24 کاتژمێری رابردودا 3 هەزارو 831 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لەعێراق تۆمارکراوه، هاوكات 22 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە".
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق راشیگەیاند "ڕێژهی زۆری توشبوان لهپارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان هەزارو 466 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای موسەننا بووە كه 12 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای بەغدا بووە كە 7 كەس لەم پارێزگایە بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە، لە24 کاتژمێری رابردوشدا ڕێژهی چاكبونهوه چوار هەزارو 95 كهس بووه".