بەپێی هەواڵی ANF "شاندی ئاشتی لەدژی شەڕ دەیخواست لەفڕۆکەخانەى دوسلدۆرفی ئەڵمانیاوە بڕوات بۆ هەولێر، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە رێگرییان لێکراو ٢٧ کەسی ئاشتیخوازیان دەستگیرکرد".
ئاوێنە: ANF ئاماژە بەوە دەکات کە پۆلیسی ئەڵمانیا جگە لە رێگریکردن لەشاندی ئاشتی، ٢٧ کەس لەئەندامانی شاندی ئاشتیی دەستگیرکردووەو دەستیکردووە بەلێکۆڵینەوەکردن لەگەڵیاندا.
شاندی ئاشتی بڕیار بوو ئەمڕۆ لەئەڵمانیاەوە بڕوات بۆ باشووری کوردستانو پەیامی پشتیوانی بۆ گەلی کورد دووبارە بکەنەوە و بۆ ئەوەش پەیوەندییەکی زۆریان دروستکردبووو هەوڵێکی زۆریان دابوو.
هاکان تاش لە ناو دەستگیرکراوەکاندایە، کە پەرلەمانتاری دی لینکە (پارتی چەپ)ە.
هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا بڕیاری چوونە دەرەوە و گەشتکردن بۆ دەرەوەى ئەڵمانیای لە ٧ کەس لەو کەسە ئاشتیخوازانەیە دەرکرد.