کەجەکە: پێویستە گەلی کورد یاری دەوڵەتی تورک پووچەڵبکاتەوە
  2021-06-12       508       

کەجەکە لەراگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە هەمووان رۆڵ ببینن تا پارتی شەڕی کورد و کورد نەکات‌و دەڵێت "پێویستە گەلی کورد یاری دەوڵەتی تورک پووچەڵبکاتەوە".

 

ئاوێنە: دەقی راگەیەدنراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"لە مەتینا، ئاڤاشین، زاپ لەنێوان گەریلا و سوپای تورک شەڕێلی قۆرس هەیە، لەنێوان هێزە سەربازیەکانی پەدەکە و گەریلاش ئاڵۆزیەک هەیە کە ئەگەر هەیە ببێتە هۆکاری شەڕ. موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هەپەگە رایگەیاندبوو، هێزە سەربازیەککانی پەدەکە دەیانەوێت لە زۆر جێگە گەریلا گەمارۆ بدەن و دۆخەکە هاتووەتە ئاستێک کە شەڕ رووبدات. بۆ ئەوەی رێگری لە شەڕێکی بەم شێوەیە بکرێت، بانگەوازی ئاڕاستەی گەل و رۆشنبیران، هونەرمەندان و هێزە سیاسیە کوردیەکان کردبوو کە بەرپرسیاری سەر شانیان جێبەجێ بکەن.
بڕوامان وایە هونەرمەندانی کورد دەتوانن رۆڵی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن
هونەرمەند و رۆناکبیرانی خاوەن ویژدانی گەلی کورد لە ئەوروپا وڵامی بانگەوازیەکەیان دایەوە. ئەوان رایانگەیاند کە ئەگەر لەنێوان هێزە تایبەتەکانی پەدەکە و گەریلادا شەڕێک رووبدات، زیانێکی گەورە بە دۆزی ئازادی گەلی کوورد دەگەیەنێت. بانگەوازیان کردووە کە پێویستە پەدەکە گەریلا گەمارۆ نەدات. هەستەکانی هونەرمەندانی کورد، هەست و داواکاری هەموو گەلی کوردە. بەهۆی ئەم هەستیاریەش ئێمە پیرۆزبایی لە هونەرمەندانی کورد دەکەین و بڕوامان وایە بۆ رێگریکردن لەم شەڕە کە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیدا دەببێت، رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن.
بەرپرسیاری نەتەوەییە کە دەنگی هونەرمەند و رۆناکبیرانی کورد لەلایەن هەموو کەسانەوە ببیسترێت. لەم چوارچێوەیەدا گەل و هێزە سیاسیە کوردیەکان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و بۆ بانگەوازی موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ببنە وڵام. بۆ رێگریکردن لە شەڕ کە خزمەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات، لەناو رای گشتی کورددا هەستیاریەکی گەورە دروست بووە.
ئێمە هیچ سیاسەتەکێمان بۆ شەڕی دژی هێزە سیاسی و سەربازیە کوردیەکان نییە
فەرماندەی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەسەر ناوی تەڤگەرەکەمان، هەڵوێستی ئێمەی ئاشکرا کرد. سیاسەتی ئێمە ئەم شەڕەی دژی لایەنە سیاسی و سەربازیە کوردیەکان رەت دەکاتەوە. بە پێچەوانەوە پەدەکەیە کە ساڵێکە پەلامارمان دەدات، بەهۆی بەرپرسیاری ئێمە لەبەرانبەر دۆزی ئازادی گەلی کورد، ئێمە خۆمان لە شەڕ دوور دەگرین. لەگەڵ هەڵویستی پەدەکە کە زەمینەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئامادە دەکات، ئێمە لەسەرخۆ و بە بەرپرسیاری مامەڵە دەکەین، هەوڵمانداوە نەبینە بەشێک لە یاری دەوڵەتی تورک. ویستمان لە رێگەی چاوپێکەوتنەکان، زەمینەی شەڕ لەناوببەین و هەوڵێکی زۆرماندا. بەڵام لەم دۆخەدا کە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا زیادی کردووە، پەدەکە هێزەکانی لە هەرێمەکانی ژێر سەروەری گەریلادا زیاد کرد و ئەوەیش بووەتە هۆکار کە لە مێژووی کورددا شتێکی نەرێنی دروست ببێت. فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل هەموو کاتێک بە هێزەکانی گەریلا دەڵێت کە سەبر بکەن، خۆیان لە شەڕی دژی پەدەکە دوور بگرن و رێگە نەدەن شەڕ و ئاڵۆزی زیاد و فراوان ببێت. قسەکانی فەماندەکانی پەدەکە کە واپیشانی دەدەن لەبەرانبەر گەریلا لەنێو شەڕدان و راگەیاندنەکانی پەدەکە کە شەڕ گوڕ دەکەن، بە واتای ئەم دۆخە دێت. پێویستە گەلەکەمان و رای گشتی بزانێت کە تا ساتی کۆتایی تەڤگەرەکەمان خۆی لە شەڕ دوور دەگرێت. بەلام لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا شەڕ رووبدات، پەدەکە بەرپرسیار دەبێت.
وەزیری ناوخۆی پەدەکە، ئەو کەسانەی بە تێکدەری تۆمەتبار کردووە کە هەوڵیانداوە لە ئەوروپاوە وەرن بۆ باشوری کوردستان و لە نێوچەکانی شەڕ ببنە قەڵغانی مرۆیی و رێگری لە شەڕی هێزەکانی سەربازی پەدەکە ئاستەنگ بکەن. بەم شێوەیە دەیانەوێت سیاسەتی شەڕ و هەوڵە تێکدەریەکانیان بشارنەوە. خۆی وەک ئەوەی لەدکی پەکەکە و گەریلا وەک ئەوەی گاڵتە بە عەقڵی گەل بکەن، هەموو رۆژێک بانگەشە دەکەن. ئەم هەڵوێستەی پەدەکەش جددیەتی دۆخەکە پیشان دەدات. ئەم هەڵوێستەی پەدەکەش بانگەوازی فەرماندەی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل گرنگتر دەکات.
لە ماوەیەکی نزیکدا کە ئەتهەم بارزانی کە لەنێو بەڕێوەبەری پەدەکەدایە سیاسەتی پەدەکە و پێوەندیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک رەخنە کرد و لە پەدەکە جیابووەوە، کاتێک کە بەرپرسەکانی یەنەکە رایانگەیاند کە ئەوان لەنیو شەڕی ناوخۆیی کورد و کوورددا جێی خۆیان ناگرن، هەڵوێستی حزبی شیوعی، هەستیاری هونەرمەند و رۆشنبیرانی کورد، راگەیەنراوەکانی زۆر دەزگا و رۆشنبیرانی باشوری کوردستان بە واتای ئەوە دێت کە شەڕی نێوان هێزە سەربازیەکانی پەدەکە و گەریلا وەک مەترسیەکی نزیک دەبینرێت. لەبەر ئەوەی مەترسیەکە نزیکە، راگەیەنراوەکانی بەم شێوەتە بە واتای نمونەی بزوتنەوەی بەرپرسیار دێت.
پێویستە پەدەکە دەست لە هەڵوێستی خۆی هەڵگرێت کە خزمەت بە داگیرکەران دەکات
گەریلا و تەڤگەری ئازادی کورد لە بەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرخۆدانێکی گەورە پیشان دەدات و بەردەوامیش دەبێت. ئەم بەرخۆدانە بە شێوەیەکی فیدایی بەردەوامە و ژن و گەنجانی کورد لە بەرانبەر داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن. بۆ ئەوەش بۆ ئەوەی رێگری لە گەمارۆی پەدەکە لەبەرانبەر هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلا بکرێت، ئەمە بۆ کورد بەرپرسیاریەکی گەورەیە. ئێمە نامانەوێت لەم شەڕەی لەدژی داگیرکەراندا پەدەکە رۆڵێکی نەرێنی ببینێت. ئەگەر پەدەکە لەم شەڕەدا کە ئێمە لەدژی داگیرکەران شەڕ دەکەین، نەبێتە لایەنگر، با هیچ نەبێت هەڵویستی دیکە نەبێت، لەبەرئەوەی لاواز دەبێت. لە ئێستادا زۆر یەکینەی گەریلا کە پێویستە لەدژی داگیرکەران شەڕ بکەنب، لەبەرانبەر هێزەکانی سەربازی پەدەکە رێوشوێنیان گرتووەتەبەر و ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرخۆدان دروست دەکات. هێزە سەربازیەکانی سەر بە پەدەکە چوونەتە هەرێمەکانی گەریلا، پەیوەندی نێوان هێزەکانی گەریلا دەپچڕێنن و خزمەتی هێزە داگیرکەرەکان دەکەن. پێویستە پەدەکە دەست لەم هەڵوێستەی هەڵگرێت، لەبەرئەوەی کاتێک لەدژی داگیرکەران شەڕیک دەکرێت، نابێت هەڵوێستی پارتێکی کورد و هێزە سەربازیەکەی بەم شێوەیە بێت.
پێویستە گەلی کورد یاری دەوڵەتی تورک پووچەڵبکاتەوە
پێویستە گەل و رۆشنبیرانی کورد، هێزە سیاسیەکان ئەم رەوشە بە جددی وەربگرن و بۆ ئەوەی رێگری لە پەدەکە بکەن، پێویستە دەست بە هەوڵدان بکەن. لەم قۆناغە نەرێنیەدا پێویستە کاریگەری خۆیان ئاشکرا بکەن و یاریەکانی دەوڵەتی تورک پووچەڵ بکەنەوە. بۆ کورد زوترین ئەرک ئەمەیە. پێویستە پشتگیری لە بەرخۆدانی گەنجانی کورد بکرێت، لەبەرانبەر هەڵوێستێک بن کە کاریگەری لەسەر بەرخۆدانی قاڕەمانی ئەوان دروست بکات. ئێمە بڕوامان وایە گەلی کورد لە هەموو جێگەیەک هەڵدەستێتە سەر پێ و بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد سەربکەوێت رۆڵیان جیبەجێ دەکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×