رێباز حەملان, یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان بەکەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێت ناتوانین بڵێین ١٠٠٪ لێبڕینی موچە کۆتایی پێ دێت".
ئاوێنە: رێباز حەملان لەتاووتوێی ێن ئاڕ تیدا رایگەیاند "ئەو شەڕەی حزبە بەشدارەکانی حکومەت لە پەرلەمان دەیکەن لە ئەنجومەنی وەزیراندا نییە، هەموو بڕیارەکان بە لێبڕینی موچەشەوە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە هاوبەشی دەیدەن."
راشیگەیاند "نەوتمان فرۆشتووە بەڵام تەواوی داهاتەکەی بۆ موچە نییە و دەبێت قەرزی لێ بدەینەوە، چونکە مانگانە مانگانە ٢٥٣ ملیۆن دۆلار قەرز دەدەینەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد "ئەم مانگە ١٠٠٪ی داهاتی ناوخۆی سلێمانی نەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی"، ئەو وتی "پارەی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنورییەکان ئەوەندە نییە موچە بدەین بێ لێبڕین".
وتیشی "جارێکی تر دامەزراندنی فەرمانبەران بە لێشاو دەست پێ ناکاتەوە و دەستیش پێبکاتەوە یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێن."