سەرۆك وڵاتێك بەهۆی نەبەستنی دەمامكەوە سزای دارایی دەدرێت
  2021-06-13       412       
بەهۆی نەبەستنی دەمامك و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی، جاییر پۆلسۆنارۆ سەرۆكی بەرازیل بە نزیكەی 108 دۆلار سزای دارایی درا، پاش بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی ماتۆڕسواران لە ویلایەتی ساوپاولۆ.

ئاوێنه‌: هەزاران كەس لە ماتۆڕسواران ڕۆژی شەممە بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەدا كرد، سەرۆكی وڵات سەرۆكایەتی ڕێڕۆیشتنەكەیانی كرد بە لەسەركردنی كڵاوی تایبەت و بەبێ پۆشینی دەمامك، ئەمەش بە پێشێلكردنی یاساكانی ویلایەتەكە ناوبرا.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ساوپاولۆ ئاشكرایانكرد، سزاكە بۆ سەر هەریەك لە پۆلسۆنارۆ و ئەدواردۆ-ی كوڕی و ئەندامێكی كۆنگرێس و تارسیسیۆ گۆمیز وەزیری ژێرخان بووە بە بڕی نزیكەی 108 دۆلار بۆ هەر یەكێكیان، بەهۆی نەبەستنی دەمامك و ڕێزنەگرتن لە ڕێوشوێنەكانی لێكدووركەوتنەوە.

پۆلسۆنارۆ، كە بانگەشەی بۆ كۆبوونەوە لە سەرجەم ناوچەكانی بەرازیل كرد وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ساڵی داهاتوو ئەو هۆشدارییەی پشتگوێخست، كە پێشتر لەلایەن جواو دوریا حاكمی ویلایەتی ساوپاولۆ، كە یەكێكە لە ڕكابەرە سیاسییەكانی، ئاراستەی كرا بەوەی سزای سەرۆك دەدەن ئەگەر پابەندی یاساكانی ویلایەتەكە نەبێت.

پێشتر سەرۆكی وڵات چەندین جار ناڕەزایی بەرامبەر حاكمی ساوپاولۆ و حاكمی ویلایەتەكانی دیكە دەربڕیوە دەربارەی ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، كە تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیكەی 485 هەزار كەس لە بەرازیل.

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×