2021-06-13   947     
دواى ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین بۆردومان كرا كه به‌هۆیه‌وه 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 23ی دیكه‌ش برینداربوون مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە تویتێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان بەهیچ شێوەیەک بەرپرس نین لەو روداوە و ئیدانەی دەکەن.
مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده باسی لەوەشکردوە، "شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به‌هیچ جۆرێك له پشت ئه‌و هیچرشه تراژیدیایه‌وه نین كه كرایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، دڵته‌نگ و نیگه‌ران بوین به مردنی ده‌یان كه‌سی بێتاوانی عه‌فرین و به‌هه‌مو جۆرێك ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، به ئامانجگرتنی نه‌خۆشخانه دژی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌هێرشێكی موشه‌كیدا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شیفای عه‌فرین، 18 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.