بنكه‌ی كوتانی كۆرۆنا له كه‌لار پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به ھاووڵاتیان راده‌گرێت به‌ھۆی كه‌مبونه‌وه‌ی بڕی ڤاكسینه‌كه.
ئاوێنه: مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی گوڵاڵه له كه‌لار كه بنكه‌ی كوتانی كۆرۆنای له خۆگرتوه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندوه كه چیتر ناتوانێت ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئه‌وانه دابین بكات كه یه‌كه‌مجاره خۆیان بكوتن.
له‌وباره‌وه عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز جێكری به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان راگه‌یاند: له‌ئێستادا ژه‌می ڤاكیسن كه‌موه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی وه‌جبه‌ی نوێین بۆئه‌وه‌ی بكاته ده‌ست تیمه‌كانمان و به‌رده‌وام بین له‌پێدانی ژه‌مه ڤاكسین به‌هاووڵاتیان.
وتیشی: دوو بنكه‌مان هه‌یه له‌كه‌لار بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا زیاتر ئه‌وكه‌سانه وه‌رده‌گیرن كه ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتوه‌و ده‌یانه‌وێت ژه‌می دووه‌م وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی گوڵاڵه به‌هۆی پێنه‌دانی پاداشته‌كانیان مانیان گرت، به‌ڵام له‌ئێستادا مانیان شكاندوه.