2019-05-08   7573     
شیروان ئەمین شیروانی
ئه‌وه سێ مانگه مه‌سعود بارزانی كوڕه بچوكه‌كه‌ی خۆی (مه‌لا مسته‌فا) كردووته مه‌رجەعی ده‌ڤه‌ری بارزان.
باب‌و كه به پاپیره‌ی ناوكراوه، ماوه‌یه‌كه زمامی ئوموری ده‌ڤه‌ری بارزانی وه‌رگرتووه، وتا ئێستا له چه‌ندین بوونه‌دا له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌ركه‌ووتوه، وسه‌ره‌دانه‌كانی به‌رده‌وامن بو گوند وناوچه‌كانی قه‌زای مێرگه‌سور وگونده‌كانی ده‌وروبه‌ر..
راڤه‌ی جوراوجور بو ئه‌و هه‌یه له لایه‌ن خه‌لكه‌وه له مه‌به‌ستی مه‌سعود بارزانی له دانانی كوڕه بچوكه‌كه‌ی وه‌ك مه‌رجعی ئه‌م ده‌ڤه‌ره؛ كه به‌و جوره پولین ده‌بن:
1- بو رێگری كردن له‌و كوچه‌ی ماوه‌ی سالێك ونیوه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سنورانه‌ی گرتووته‌وه به تایبه‌تی له سنوری شێروان مه‌زن كه تا ئێستا نزیكه‌ی 50 ماڵ كوچیانكردووه بو هه‌ولێر به‌هۆی بودرومانی فروكه‌ی توركیا ونائارامی سه‌رسنور.
2- بو راهێنانی كۆڕه‌كه‌ی كه له ئاینده‌دا پوستێكی حكومی یاخود حزبی وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش شانبه‌شانی كوره‌كانی تری (مه‌سرور = سه‌روك حكومه‌ت/ مه‌نسور= فه‌رمانده‌ی له‌شگری تایبه‌ت/ وه‌یسی = فه‌رمانده‌ی دژه تیروری پارتی كه قسه هه‌یه بكرێته راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش).
3- بو داگرتنی ڕولی هه‌ریه‌ك له به‌هزاد لوقمان بارزانی یه كه فه‌رمانده‌ی سوپاسی بارزانه وله روباری روكوچك له گوندی رێزانه‌وه تا سه‌ر سنوری قه‌زای مێرگه‌سور و شێروان مه‌زن قه‌له‌مڕه‌وی حوكمڕانیه‌كه‌ی بوو.
وسانع ئه‌حمه‌د بارزانی كه له ده‌ڤه‌ری نزار بالا ده‌ست بوو.
وسه‌باح سلێمان بارزانی كه له بلێ تا بالندا بالا ده‌ست بوو.
واته تێكشكاندنی باڵا ده‌ستی هه‌رسێ ئاموزاكه‌ی بو ژێر ده‌ستی كوڕه بچوكه‌كه‌ی.
4- كردنه‌وه‌ی مه‌رزی نێوده‌وله‌تی شێروان مه‌زن، كه بریاری له سه‌ر دراوه ونیاز وایه ئه‌و مه‌رزه زیاتر بو كاری بازرگانی بێت له نیوان توركیا و كوردستان، بویه مه‌سعود بارزانی ئه‌وه وه‌كو چانسێكی تر ده‌زانێت بو قایمكردنی پێگه‌ی ئابوری خۆی وتموحی كونترولكردنی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ی هه‌یه، له حالێكدا ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی یه‌وه كۆنتڕولكراوه.
5- هاوشانی هه‌ریه‌كه له نێچرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی كه گێمێكی نوێ هێنانه پێشه‌وه‌ی كۆڕه‌كانیان ده‌ستپێكردووه (ئارین مه‌سرور بارزانی) و (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی) ئه‌میش چاوی بریوه‌ته چاره‌نووسی كوره‌كانی وكار بو وه‌یسی كوریشی ده‌كات كه جێی مه‌سرور بارزانی بگرێته‌وه.
باب‌و چی ده‌كات؟
تا ئێستا باب‌و بێجگه له به‌لێن دان به خه‌لك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خه‌لكی ناوچه‌كه شتێكی پراكتیكی نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ر له ئێستاوه ڕوبه‌ڕووی كومه‌لێك ته‌حه‌دی بووته‌وه، كه ڕه‌نگه له نێوان بوونی به مه‌رجه‌عی ده‌ڤه‌ره‌كه ودابینكردنی داواكاریه‌كانی خه‌لكی ناوچه‌كه گیر بخوات وسه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، له‌و ئالنكاریانه‌ش:
1- دامه‌زراندنی 570 ده‌رچووی كولێژ و په‌یمانگاكان، كه یه‌كێك له داواكاری خه‌لكی ناوچه‌كه‌یه، و هه‌رچی شوێنێك باب‌و بوی روشتووه یه‌كه‌م مه‌له‌ف ئه‌وه‌بووه، وئه‌ویش وه‌ك قوناغی یه‌كه‌م ئێستا خه‌ریكی پركردنه‌وی فورمی دامه‌زراندنه له رێگه‌ی رێكخرا و شاره‌وانیه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه، ئه‌وه له كاتێكدا كه امه‌زراندن له ساڵی 2013 ه‌وه راگیراوه.
2- رێگری كردن له كوچ و راگراتنی به‌لانسی ئارامی ناوچه‌كه؛ هه‌ر چه‌نده سنوری به‌روژ و نزار ئارامن له ده‌ست شه‌ری نێوان په‌كه‌كه وئارته‌شی توركیا، به‌ڵام ناحیه‌ی شێروان مه‌زن ناسه‌قامگیره وخه‌لكه‌كه خه‌ریكی چوڵكردنیه‌تی، ئه‌مه له حالێكدایه كه بریاری كردنه‌وه‌ی مه‌رزێكی نێوده‌وله‌تی له‌و ناوچه‌یه دراوه، و ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم په‌كه‌كه هه‌ره‌شه‌ی كردوووه له كاتێكدا ئه‌و ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌ده‌ن.
3- ئاستی خزمه‌تگوزاری ئه‌و ناوچه‌یه‌كه، كه له زور ڕویه‌وه جیاوازی نیه له گه‌ل شوێنه‌كانی تری كوردستان، به تایبه‌ت رێگه و بانی وله هه‌موشیان به‌رچاوتر رێگه‌ی گه‌لی شكه‌فت كه ده‌چێته سه‌ر شێروان مه‌زن و ولات ژێر وگشت گونده‌كانی مزوری بالا و شێروانیه‌كان.