كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی
ئه‌مریكا فه‌رمانێكی ئیمزاكردوه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر به‌رهه‌می پیشه‌سازیی
كانزاكاندا له‌ئێران.
ئاوێنه: كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، سزاكان به‌رهه‌می ئاسن، مس، ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش
به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیمزای كردوه.
به‌پێی كۆشكی سپی فه‌رمانه نوێیه‌كه‌ی ترامپ
سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا‌و خاوه‌ن كارانه‌دا ده‌سه‌په‌نێت كه كاریان پیشه‌سازی
كانزایه له ئێران و هه‌روه‌ها سزاكه ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه بازرگانی به
كانزاكان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
كه ئه‌مڕۆ ئێران بڕیاریدا پابه‌ندبونی به‌هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزدا هه‌ڵپه‌سێرێت دوای ساڵێك له‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له
رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
به‌ڕه‌سمی به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه راگه‌یه‌ندراوه كه هێشتا له‌رێككه‌وتنه‌كه‌دا
ماونه‌ته‌وه كه پێكدێن له ئه‌ڵمانیا، چین، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیاو روسیا.