لیوا نه‌جم جبوری، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند بڕیاردراوه خه‌ڵكی 50 گوندی دوره‌ده‌ست
له‌موسڵ چه‌كدار بكرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جه‌ختی كرده‌وه كه داعش چیرۆكێكه
كۆتایی هات.
ئاوێنه: لیوا نه‌جم جبوری، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان بۆ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌و گونده دوره‌ده‌ستانه‌ی
موسڵ كردوه‌و له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا بڕیارێكی ده‌ركردوه بۆ چه‌كداركردنی
خه‌ڵكی 50 گوندی دوره‌ده‌ستی پارێزگاكه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشه
تیرۆریستییه‌كان كه له‌لایه‌ن گروپه بچوكه‌كانه‌وه لێره‌و له‌وێ ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه چه‌ند
رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیلێكهوه له‌موسڵ ئه‌نجامدرا، لیوا نه‌جم
جبوری هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه تۆمهبتاری ته‌قینه‌وه‌كه به‌هاوكاری خه‌ڵكی
پارێزگاكه ده‌ستگیركراوه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌و كرده‌وانه كه ناوبه‌ناو روده‌ده‌ن
نابێت متمانه‌ی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به خۆیان له‌ق بكات.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی
كردۆته‌وه كه داعش چیرۆكێك بو كۆتایی هاتوه‌و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته چه‌ند گروپێكی
بچوكه كه هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی كرده‌وه لێره‌و له‌وێ به‌تایبه‌ت له‌ناوچه
دوره ده‌سته‌كان.