هەڵبژاردنەكانی ئێران، لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت
  2021-06-13       502       

سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیانی ئێران لە هەرێم دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەیان بكەن.

ئاوێنه‌: مەهدی شوشتەری سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین دەكاتەوە، سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری ئەم سەركونسوڵگەریەدا لە ڕۆژی هەینی 18ی حوزەیرانی 2021ی زاینی هاوكات لەگەڵ تەواوی وڵاتدا لە شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و كەلار بەڕێوەدەچێت.

ئاشكراشیكرد، هەموو هاووڵاتیەكی ئێرانی كە تەمەنیان لانی كەم 18 ساڵ بێت و دیاریكراوی لە 28/03/1382 و پێشتر لە دایك بووبێت، بە خستنەڕووی ناسنامە یاخود پاسپۆرت مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان دەبێت.

وتیشی”داوا لە هاونیشتیمانیانی ئێرانی دەكەین بە ڕەچاوكردنی گشت پڕۆتۆكۆلە تەندروستیەكانی وەك پۆشینی دەمامك و ڕەچاوكردنی دووری كۆمەڵایەتی لە ناوەندەكانی دەنگدان ئامادەبن و لانی كەم پێنوسێكی خۆیان پێ بێت”.

ڕوونیشیكردەوە، ناوەندەكان و كاتژمێرەكانی دەنگدانی هاونیشتیمانیانی ئازیزی ئێرانی لە سنووری سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

1.سندوقی دانراو لە بینای سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران بە ناونیشانی: سلێمانی – جادەی 60 مەتری- بەرامبەر بەنزینخانەی بینایی- بەختیاری تازە- كۆڵانی 41 ژمارە 80- لە كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی تاكو 6ی سەرلە ئێوارە.
2.ئامادەبوونی سندوقی گەڕۆك لە شاری كەلار بە ناونیشانی شەقامی سەرەكی كەلار-بەرامبەر نەخۆشخانەی كەلار- قوتابخانەی ئەڵوەن- كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی تاكو 11ی پێش نیوەڕۆ.
3.ئامادەبوونی سندوقی گەڕۆك لە شاری كەلار بە ناونیشانی قوتابخانەی هەڵەبجەی كچان لە سەرو فەرمانگەی قایمقامیەتی هەڵەبجە- كاتژمێر 2ی سەرلەئێوارە تاكو 5ی ئێوارە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×